٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٠٤
کاردانەوەی حەکیم بەرامبەر بە کرداری ئەمریکا لەمەڕ بایکۆت کردنی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە دیداری یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بایکۆتی واشێنگتۆن دژی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانی شەرمەزار کرد.

(ABNA24.com) ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە دیداری یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بایکۆتی واشێنگتۆن دژی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانی شەرمەزار کرد.

عەممار حەکیم ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری « دەیڤید شانکر» یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەغدا وتی: بایکۆتی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی کە ڕێبەری مەعنەویی ملوێنان مرۆڤ لە سەرتاسەری جیھانە ، بووەتە ھۆی خەوشێندرانی ھەست و سۆزیان.

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق پێی داگرت: لۆژیکی بایکۆت و گەمارۆی ئابووری و سیاسیی گەلان بێ کەڵکە.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیش ڕۆژی سێ شەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھەنگاوەکەی ئەمریکا لەمەڕ دانانی ناوی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە نێو پێڕشستی بایکۆتەکانی دا وتی:بایکۆتی بانترین کاربەدەستی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئایینی و مەعنەویی وڵاتێک کە نەک هەر ڕێبەری ئێرانە بەڵکوو ڕێبەری ئەویندارانی شۆڕشی ئیسلامی و موسڵمانانی سەرانسەری جیهانیشە، نیشانەی داڕزینی عەقڵ و کردەوەیەکی گاڵتەجاڕ و بێشەرمانەیە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیی بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا لە بایکۆتی نوێی خۆیدا دژ بە ئێران دەسگرتن بە سەر دارایی و سامانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی کردووە بە ئامانج وتی: هەموو دارایی و  سامانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی حسێنییەیەک و ماڵێکی سادە و ساکارە؛ ڕێبەری ئێران وەک ڕێبەرانی دیکەی جیهان نییە کە لە حسێبەکانی دەرەوەی وڵاتیان بە ملیاردان دۆلار پارەی هەبێ کە ئەمریکاییەکان بیانهەوێ دەستی بە سەردا بگرن  ویان بلۆکەی بکەن.




/129